بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، زەوی نیشتەجێ بوون بەسەر سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە پارێزگاكان دابەش دەكرێت.
بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاووڵاتیانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە و سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەكردوە، ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ دابین كردن و دابەش كردنی زەوی نیشتەجێ بوون بەسەر وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان و حەشدی شەعبی.
جەختیشی كردۆتەوە، نووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت بەپێی یاسا و بڕیارە بەركارەكان بەپێی تایبەتمەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەوەی سەرجەم كارمەندەكان بگرێتەوە.