بڕیاردرا کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت



وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە کێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکرێت و هاوکات بڕیاریشە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بانکی TBIیەوە دابەشبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەنگە عێراق دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناری تر بە قەرز بداتە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی هەرسێ مانگی ٩و١٠و١١ لەگەڵ ناردنی موچەی مانگی حەوت و هەشتی ئەمساڵ

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو چەند فراکسیۆنێک لە پەڕلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی ناوەندی کردووە کە موچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.

سیمکارتە بێ ناسنامەکان قەدەغە دەکرێن
پێت سیمکارتە بێ ناسنامەکان قەدەغە دەکرێن
سوپای عێراق هەمەری سەربازی لە پێنج گوندی کەرکووک جێگیر کرد
دوات سوپای عێراق هەمەری سەربازی لە پێنج گوندی کەرکووک جێگیر کرد
پەیوەنیدر