ئەردۆغان و پووتین تاوتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوایان كرد



 

ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیاو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پەیوەندییەكییان ئەنجامدا و تێیدا تاووتوێی ڕەوشی ئۆكراین و ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، لەو پەیوەندییەدا ئەردۆغان داوایكردووە، هێزەكانی سووریای دیموكرات بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی توركیا بكشێنەوە.

ئەردۆغان داوای لە پوتین كردووە هەسەدە لە سنوورەكانی توركیا بكشێتەوە بە درێژایی 30 كیلۆمەتر بەپێی ڕێككەوتنی سۆچی.

سەرۆكی توركیا ئامادەییشی بۆ ڕەوانەكردنی خۆراك و گەنم بۆ بازاڕەكانی جیهان دەربڕیوە بە ڕێڕەوەكانی توركیادا.

ئەم پەیوەندییە لە كاتێكدایە كە توركیا لە ژێر فشاری ئەمریكا و ڕووسیادا لەو هێرشە زەمینییەی پلانی بۆ دانابوو بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان پاشەكشەی كردووە، بەڵام ئەردۆغان سوورە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی لە هەركاتێكدا بێت بۆ ئایندە.

عەلی قەرەداغی لەسەر سوجدەبردنی مەغەریبییەكان چی دەڵێت؟
پێت عەلی قەرەداغی لەسەر سوجدەبردنی مەغەریبییەكان چی دەڵێت؟
ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
دوات ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
پەیوەندیدار