بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە شارۆچکەی سەیدسادق ئەنجام دا.
مامۆستاکان لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دامەزراندنیان، ناڕەزاییان لە دژی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام دەربڕی.