هەشت کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا



هەشت کەسی دیکە لەوانەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانیەدا برینداربوون، گیانیان لەدەستدا و بە خاک سپێردران.

 دوێنێ لە نەخۆشخانە ئەو بریندارانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە بەمەش کۆی ئەوانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ١١٣ کەس.

یەکێک لەو هەشت کەسەی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە باوکی “حەنین ریاز”ـە کە بووکەکە بووە، هەریەکە لە دایک، باوک و برایەکی بووکەکە بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە.

شەوی ٢٦ی ئەیلوول، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە، ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا کەوتەوە و تا ئێستا ١١٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس بریندارن و ٣٨ تەرمیش نەناسراونەتەوە و تەندروستیی حەمدانیە ڕایگەیاند، پشکنینی DNA دەکەن بۆ ناسینەوەی تەرمەکان.

رۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە رووداوەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکان، هۆکاری ڕووداوەکە یاری ئاگرین بووە، هەروەها بەکارهێنانی کەرەستەیەک لەو باڵەخانەکەدا کە زۆر بە خێرایی گڕدەگرێت.

قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا کەمدەکرێتەوە
پێت قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا کەمدەکرێتەوە
بومەلەرزەزانی عێراق: مانگی ڕابردوو زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی ڕویداوە
دوات بومەلەرزەزانی عێراق: مانگی ڕابردوو زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی ڕویداوە
پەیوەندیدار