‎قۆناغی سێیه‌می شه‌پۆلی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە قۆناغی سێیه‌می شه‌پۆلی بارانبارین سبەینێ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وە به‌تایبه‌ت كاته‌كانی پێشنیوه‌رۆ و سه‌ره‌تاش سنوری بادینان ده‌گرێته‌وه‌

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریایی ناوه‌راست و درێژبونه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێشبینیم وایه‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌ ٢٠٢٣/١٠/٤ قۆناغی سێیه‌م ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌ت كاته‌كانی پێشنیوه‌رۆ و سه‌ره‌تاش سنوری بادینان ده‌گرێته‌وه‌

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” كاریگه‌ری ئه‌مجاره‌ی شه‌پۆلی بارانبارین فراوانه‌ و ڕێژه‌كه‌یشی دلخۆشكه‌ره‌ له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سۆران ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ له‌كاته‌كانی دوانیوه‌رۆ به‌شێوه‌ی لاوازتر ده‌گاته‌ سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ و گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك واتا به‌گشتی شێوازی بارانبارینه‌كه‌ پایزه‌ ده‌بێت

‎هەروەها دەشڵیت:” خێرایی با له‌نێوان ١٨بۆ ٢٢كم چالاكی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی ٢ پله‌ نزمه‌بێته‌وه‌”.

مووچەی مانگی تەمموز لە پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
پێت مووچەی مانگی تەمموز لە پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دوات کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر