بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردوە لە پارێزگای هەولێر، کە بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێ بووە و بە نیاز بوون بازرگانیی پێوە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراویکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بڕی زیاتر لە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بکەن و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون بە بڕیاری دادوەر و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.