یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان/سلێمانی پرسەنامەیەك بۆ لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەنێرێت بۆ كۆچی دوایی مامی.
یاسین مەحمود ڕەشید لە پرسەنامەكەیدا دەڵێت “بەناوی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین و هاوخەمی خۆتان و بنەمەڵە بەرێزەكەتانین و خوای باڵادەست سێبوری هەمووان بدات”.
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بروسكەی ماتەمینی
بۆ خوشكی بەڕێزمان ؛ خاتوو لەیلا – سەرۆكی شارەوانی سلێمانی
هاوخەمم بۆ ژیانئاوایی مامی بەڕێزتان (حاجی عوسمان دەروێش علی محمد) سابونكەرانی، دەستی نزا ڕوو لە یەزدانی مەزن بەرز دەكەینەوە، كە جێ و مەقامی لە پلە باڵایان بێت و رۆحی شادبێت و حەساوەی بەهەشت بێت.
بەناوی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین و هاوخەمی خۆتان و بنەمەڵە بەرێزەكەتانین و خوای باڵادەست سێبوری هەمووان بدات.
اناللە وانا الیە راجعون
یاسین مەحمود ڕەشید – سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی