سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ سەرۆك و سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: “هیوادارم هەماهەنگی و پشتیوانیتان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆك و سەرکردایەتی حزبەکە نارد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتیمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/10/3