ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانەی قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمك دەكرێتەوە كە نەوتیان وەرنەگرتووە، سبەینێ نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
قائیمقامیەتی پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمك دەكەین كە نەوتیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری(12-12-2022)سێهەم و كۆتا بەشە نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پێویستە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە كارتی سوتەمەنی( پێنجوێن كۆدی 283) و كۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەكی دیكەی فەڕمی نەوتەكە دەدرێت بەهاوڵاتیان.
2-نرخی یەك بەرمیل نەوت (103500) سەدو سێ هەزار پێنج سەد دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەكەش (200)دووسەد لیترە.
تێبینی:- داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كەتەنهالەگەڕەكی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبكەن.