سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا جه‌خت له یەکڕیزی، لێكتێگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە یادی کۆچی دوایی مام جەلدا وتی: “ئه‌مڕۆ له یادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به‌ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندي گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو.”
گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت.