دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 24 کەسی بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعس دەستگیرکرد کە زۆربەیان لە کەرکووكن.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، 13 تۆمەتبار لە کەرکووك، چوار لە نەینەوا، چوار لە ئەنبار، دووان لە بەغدا و تۆمەتبارێکیش لە کەربەلا دەستگیرکراون کە لە ڕێی دیمەنی ڤیدیۆیی و هەڵواسینی بڵاوکراوەوە بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس کردووە.
ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان لەسەر بنەمای یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس دەستگیرکراون.