سەرماوسۆڵە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس و ئاگری گرتووەتەوە



 

بەهۆی ئەم سەرماوسۆڵەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، تەمومژ و زوقم لە ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، قەرس و ئاگری دروست بووە، ئەم دۆخەیش كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.

بەم هۆیەوە، بەفر بەرزایییەكانی ئەرزەڕۆم-ی سپیپۆش كردووە و پلەكانی گەرما لە شەودا، بۆ ٣،٤ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.

زوقمگرتن لە ژمارەیەك لە ڕێگاكانی شارەكە دروست بووە و گۆماوەكانی چیای پاڵاندۆكەن بەستوویەتی و تەمومژیش چیاكەی گرتووەتەوە.

بەفری كەڵەكەبوویش لە ناوەندی خلیسكێنەی سەر بەفری پاڵاندۆكەن گەیشتووەتە ١٦ سانتیمەتر.

پلەكانی گەرما لە شەودا بۆ خوار پێنج پلەی ژێر سفری سەدی لە ئەردەخان دابەزین و زوقمگرتن لە شەقامەكان و توێژی بەستوو لەسەر دارەكان دروست بوو.

هاووڵاتییان خواردنیان دا بەو كۆترانەی لە دەرەوە خواردنیان دەست نەدەكەوت.

هاووڵاتی مەلیح ئاكتورك ئاماژەی بەوە دا كە بۆ ئەوەی كۆترەكانی پاركی گشتیی ئەگەمەنلیك بە برسێتی نەمێننەوە، خواردنیان داونەتێ.

ژمارەیەك لە ناوچە ئاوییەكانی قەرسیش بەستوویەتی، توێژی بەستوو لەسەر دارەكان و سیخەسۆڵەیش لە سوێبانی باڵەخانەكان دروست بووە، بەهۆی تەمومژەوە مەودای بینین كەم بووەتەوە و ئەمەیش هاتوچۆی شۆفێرانی بە ئۆتۆمبێل زەحمەت كردووە.

پلەكانی گەرما لە شاری ساریقامیش لە شەودا، هەشت پلەی ژێر سفری سەدی بوو و شووشەكانی پەنجەرەكانیش بەستی.

هاووڵاتییان بەمەبەستی پاراستنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە سەرما، بەتانییان پێدا دابوون.

بەیانی ئەمڕۆ، تەمومژ ئاگری گرتەوە و بەهۆی ئەم سەرماوسۆڵەیەوە، شووشەكانی ئۆتۆمبێلەكان بەستی.

لە ڕۆژئاوا فڕۆكەیەكی توركیا خرایەخوارەوە
پێت لە ڕۆژئاوا فڕۆكەیەكی توركیا خرایەخوارەوە
كەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
دوات كەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
پەیوەنیدر