د. به‌رهه‌م ساڵح: بە شکۆوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە



بە بۆنەی تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق لە پەیامێکیدا ڕایگه‌یاند، “یادی مام جه‌لال به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی تۆماری پڕ به‌سه‌رهاتی ڕێبه‌ری خه‌باتی قۆناغێكی مێژویی گه‌لی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌ و “به‌شكۆوه‌ یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سڵاو بۆ وه‌فاداری ده‌نێرین”.

دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێکس (تویته‌ری پێشو) نوسیویه‌تی، “یادی مام جه‌لال به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی تۆماری پڕ به‌سه‌رهاتی ڕێبه‌ری خه‌باتی قۆناغێكی مێژویی گه‌لی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌، كه‌ به‌ پشو درێژیه‌وه‌ بێوچان تێكۆشاوه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “له‌ شه‌شه‌مین ساڵیادی ماڵئاوایی مام جه‌لال، به‌ شكۆوه‌ یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌، سڵاوی وه‌فاداری بۆ گیانی پیرۆزی ده‌نێرین، هه‌میشه‌ یاد و یاده‌وه‌ری به‌خێر”.

کامیل حاجی عەلی حزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند
پێت کامیل حاجی عەلی حزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند
تا گوێ لە یەکتر نەگرین گرێیەکان ناکرێنەوە
دوات تا گوێ لە یەکتر نەگرین گرێیەکان ناکرێنەوە
پەیوەنیدر