ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن



بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەشت دەستەی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەم شوێنانە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن:

دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارن و دیونی چاودێری دارایی.

تا ئێستا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە و بڕیارە دابەشکردنیشی تا هەشتی ئەم مانگە بخایەنێت.

 

نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد
پێت نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد
کاتی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرابوو
دوات کاتی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرابوو
پەیوەنیدر