کاتی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرابوو



ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی بەغدا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی عێراق، ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت و بڕیاریشە لەم مانگەدا کاتێک بەغدا مووجەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکات ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.

ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران لە ھەوڵدان تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی ١٠داین و تائێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی بەتەواوی دابەشنەکردووە، سەرەرای ئەوەی کە بەغدا ٧٠٠ ملیار دیناریش بۆ ناردووە، بەڵام بە زیاتر لە دوو هەفتە مووچە دابەشدەکات.

ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
وێنە..١٢ شوێنی گۆشتفرۆشی لە هەولێر داخران
دوات وێنە..١٢ شوێنی گۆشتفرۆشی لە هەولێر داخران
پەیوەنیدر