قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە ١٢ شوێنی گۆشتفرۆشیان داخستووە.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢، لیژنەی چاودێری و پشکنینی بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر،(١٢) دوانزە شوێنی گۆشتفرۆشتنیان داخست بەهۆی پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان .