شەپۆلێكی دیكەی باران دەگاتە هەرێمی كوردستان



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە دوانیوەڕۆی سبەینێوە دەستپێدەكات.

محەمەد كەمال، شارزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “قۆناغی یه‌كه‌می شه‌پۆلی بارانبارین به‌ ڕێژه‌ی ٨٠% كۆتایی پێهات و سوپاس بۆ خوا له‌و ناوچانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان بارانی لێ باری و پله‌كانی گه‌رماش نزم بوونه‌وه” .

ڕاشیگەیاند، قۆناغی دووه‌م سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی نزیك دوانیوڕۆ ده‌ستپێده‌كات دووباره‌ ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مڕۆ بارانی لێ تۆمار كرا بۆ سبه‌ینێش دووباره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌ تریشقە هه‌یه،‌ به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی لاوازتر و جیاواز له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر و خێرایی با ئاساییه‌ و پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێننەوە.

وتیشی، “بەپێی ئەوەی لە ڕادارەكان دەركەوتووە، تاوه‌ بارانی پاییزه‌ به‌رهوو سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و ده‌ورووبه‌ری سۆران جوڵه‌ده‌كه‌ن و ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە”.

 

بافڵ تاڵەبانی: نابێت شایستە داراییەكان تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت
پێت بافڵ تاڵەبانی: نابێت شایستە داراییەكان تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت
كاتی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دیاریكرا
دوات كاتی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دیاریكرا
پەیوەنیدر