حكومەتی هەرێم بۆ خشتەی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە سەرەڕای پشووی سبەینێ‌، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سێ شەممە پشووە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی بێت، کە مووچە دابەش دەکەن.

ماوەی هەفتەیەكە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەستی پێكردووە و هێشتا نیوەی مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە و بە هەفتەیەكی دیكە خشتەی مووچە تەواو دەبێت و دەگاتە نزیكەی 10ی مانگ.

لەئێستادا لە بەشێكی زۆری فەرمانگەكان بایكۆتە و مامۆستایانیش بڕیاریانداوە تاوەكوو مووچەی دوو مانگ وەرنەگرن نەچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

 

وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق
پێت وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق
سووریا، مەرجی هەیە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا
دوات سووریا، مەرجی هەیە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا
پەیوەنیدر