بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد



لە چیای ئاگریی سەر بە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان، بەفربارین دەستیپێکرد.

بە هۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە، لە ناوچە بەرزەکانی ئیدر بەفر و لە ناو شارەکەش باران باری.

چیای ئاگری کە پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە و بەرزترین چیای کوردستان دادەنرێت،  بەهۆی بارینی بەفرەوە رووبەری سێ هەزار مەتری بە بەفر داپۆشرا.

هاوکات بەشێکی چیای ئاراسیش کە سێ هەزار مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بە بەفر سپی پۆش بوو.

 

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پێت بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
دوات هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار