نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا



ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخى موەلیدەى کارەباى مانگى رابردووی بڵاوکردەوە، نرخی ئەمپێڕێک له‌نێوان ٧ هەزار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دیناره‌.

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیدا هاتووە، ” لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ ٤٤ دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ٧ هەزار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دیناره‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا بەروارى ١٥ تشرینی یەکەم بەشێوەى ٢٤ کاتژمێرى دەبیت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن”.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ ١٠ خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

جێى ئاماژە بۆکردنە هەمان مانگى ساڵى رابردوو، نرخى ئەمپێڕێک موەلیدە ١٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٤ هەزار بووە.

ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
پێت ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دوات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر