وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئاسایشی توركیای له ئه‌نقه‌ره كرد و ڕایگەیاند، به‌هه‌مو شێوه‌یەک تیرۆر ڕەتدەکەینەوە.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وتەبێژتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ركۆنه‌ی توندی خۆی بۆ ئه‌و بۆردومانه تیرۆریستییه ده‌رده‌بڕێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م ده‌رگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕویدا‌و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی توركیا بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “ئێمه هاوده‌نگی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی توركیا نوێده‌كه‌ینه‌وه و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ین له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوەکانییەوە”
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێواره‌ی دوێنێ، فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه- باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕاگه‌یاند.