لە چوارچێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزدا، ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.
هەرچەندە مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.