سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی سەر ئەنقەرە بڵاوکردەوە و دەڵێت:” سەرکۆنەی دەکەین”.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-١٠-٢٠٢٢، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویداو هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەشیان کوژرا، دواتریش پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگه‌یاند.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەی کرد و رایگەیاند: “تیرۆر و توندوتیژی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه كه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.”
دەشڵێت:”جه‌خت له كاری پێكه‌وه‌یی و پێوستیی بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه بۆ رێگریكردن له تیرۆر و سه‌رچاوه‌كانی له ناوچه‌كه”.