ئەمڕۆ یەک شەممە 10/1 دواهەمین ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوە چوو، و تێیدا دەنگ لەسەر کۆی بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی درا،
هەر ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتی، بافل تالەبانی سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامان و هەڵبژێردراوانی یەکێتی کرد، و وتی””کۆنگرەمان ئەنجامدا و بە سەری بەرزەوە ھاتینە دەرەوە”
ماوەی سێ ڕۆژە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بەسترا کارەکانی بەڕێوە چوو،و پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە دەنگی لەسەر درا، هاوکات سەرۆکی یەکیتی و سەرکردایەتی یەکیتی هەڵبژیردران.