بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرت، بۆ بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە، تیمێکمان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و کارئاسانی بۆ برینداران دەکەن بۆئەوەی بتوانرێت ببرێنە دەرەوەی وڵات،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرفەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەفسەران وكارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك ڕاسپێردران، بەمەبەستی كارئاسانی ودەرهێنانی پاسپۆرت بۆبرینداران وكەس وكاری بریندارانی كارەساتی حەمدانیە، بۆوەرگرتنی چارەسەرلە دەرەوەی ووڵات.
شەوی 26 ی ئەیلوول لە قەزای حەمدانییەی سەر بەپارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری، گڕ لە بینای هۆڵەکە بەربوو، و بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیتریش بریندار بوون، کەسوکاری قوربانییەکان هۆکاری ئاگرەکەیان بۆ خراپی هۆڵەکە و نەبوونی مەرجی ئاگرکوژێنەوە و سەلامەتی گەڕاندەوە، و دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیس حکومەتی عێراق بریاری لێپرسینەوەی بۆ سێ بەرپرسی پارێزگای نەینەوا دەرکرد.