نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە گەڕاندنەوەی دووهەم كاروانی پارە دزراوەكەی بانكی ڕافیدەینی ئاشكراكرد.
نوسینگەی سوودانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد “بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران و بە هاوكاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنی تایبەتمەندی دەستەی نەزاهە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەی دەستبەسەرداگیراو كە بە دزی سەدە ناسراوە بەردەوامە”.
ئاشكراشیكرد “ئەو پارەی ئێستا گەڕێنراوەتەوە بڕەكەی 134 ملیارو 55 ملیۆن و 600 هەزار دینارە و گەڕێنراوەتەوە بۆ هەژمارێك لە بانكی ڕافیدەین”.
كۆی گشتی ئەو پارەی دزراوە بریتییە لە زیاتر لە 317 ملیار دینار.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەكە و بەرەنگاربوونەوەی داواكراوان بەردەوامە بە چاودێری سەرۆك وەزیران و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دژی گەندەڵی.