ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە دەروازەی وەزارەتەکەیان لە ئەنقەرەی پایتەخت ڕوویدا.
ڕوونیشیکردەوە جگە لە خۆکوژەکە، کەسێکی دیکەش کە لەگەڵیدا بووە کوژراوە و دوو ئەفسەری پۆلیسیش بە سووکی بریندار بوون.