ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق رایگه‌یاند، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی خانەنشینان دەکرێت و دا‌واشیان لێدەکات کە کورتەنامەیان پێگەیشت سەردانی بانکەکان بکەن .
حسام عه‌بدولستار، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به پاره‌داركردنی بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌ی ١٠ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی پێدابه‌شبكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق داوای له خانه‌نشینانی (مه‌ده‌نی و سه‌ربازی) كرد هه‌ركات كورته‌نامه‌یان پێگه‌یشت سه‌ردانی بانكه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكه‌ن بۆ راكێشانی مووچه‌كانیان.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ٧ی دابەشنەکردووە.