سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە کارنامەی کۆبوونەوەکەش کۆبوونەوەکە پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت، بەڵام دەنگدان بە پرۆژە یاسای پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نییە.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌کە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی پێنج ته‌وەر دەکات كه چواریان ده‌نگدان و یه‌كێكیشیان خوێندنه‌وه‌یه بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك، به‌ڵام پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نیه كه ئەمڕۆ لە بەرنامەی دانیشتنی پەرلەماندا بوو بەڵام دواخرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا هەرچەندە فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداربوون، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بڕگه‌ی ده‌نگدان به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه و به فه‌رمی ناساندنی وه‌كو ١٩هه‌مین پارێزگای عێراق دواخرا.
لە ١٣ی ئاداری ٢٠١٤ەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەکرد و لە ساڵی ٢٠١٥ش ئەو دۆسیەیە چووە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئەوکات نوری مالیکی، سەرۆک وەزیران بوو، بەڵام ئەو پرۆژەیاسایە مایەوە و ئەمساڵ لەلایەن کابینەی سودانییەوە، رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا.