کاوە عەلی کەریم بڵاویکردەوە دواخستنی یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێککەوتن بووە،
کاوە عەلی بڵاویکردەوە، دەنگ نەدان لەسەر پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە نەخشەو سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبوو ، ٩/٧/٢٠٢٣هەرێمی کوردستان نەخشە و سنووری پارێزگای هەڵەبجەی بەڕوونی ناردووە ،
هەروەها لە ١٣/٨/ ٢٠٢٣ نەخشەی پارێزگای هەڵەبجەمان بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ناردووە ،
بۆ جاری سێیەم دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا، و بەپێی زانیارییەکان هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەرلەمان داوای نەخشی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی کردووە.