بەهۆی هەڵكردنی بایەكی فێنك، خۆڵبارین لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم و بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی دروست بووە و لەم هەفتەیەشدا یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بە هۆی چالاکی بای باشووری ڕۆژئاواوە خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکان دروست بووە لەگەڵ چالاکی بایەکی فێنک.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژانی٢بۆ ٤ی ئەم مانگە واتا دوو شەممە و چوار شەممە‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌مین شه‌پۆلی باران و هه‌وره بروسكه‌ی پاییزه به‌شێكی ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی٣ پله نزم دەبێتەوە و قۆناغ به قۆناغ زیاتر ده‌ست به‌دابه‌زین ده‌كات و له ئەمڕۆوە تا كۆتایی هه‌فته پله‌ی گه‌رما ٦ پله نزم ده‌بێته‌وه و له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی كوردستان دێته خوار ٣٨ پله‌ی سیلیزییه‌وه.