مەراسیمێکی تایبەت بۆ قوربانیانی حەمدانییە بەڕێوە دەچێت



پاش کەمێکی دیکە لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێوڕەسمی رێزگرتن لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە پاش کەمێکیتر لە هەولێر ڕێورەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ڕووداوەکەی حەمدانییە بەڕێوە بچێت و سەرۆکی حکومەتیش بەشدار دەبێت،

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بلاویکردەوە، ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی هەولێری کرد و لە نزیکەوە چاویکەوت بە برینداربوانی ڕووداوی ئاهەنگەکەی حەمدانییە،

هاوکات بەپێی زانیارییەکان دوای سەردانەکەی حکومەت بۆ نەخۆشخانە بریارە مەراسیمێکی ڕیزگرتن لە قوربانیانی ئەو رووداوە بەڕێوە بجێت،

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی کەسوکاریان بکات بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییەکان،

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە قەزای حەمدانییە سەر بە پاریزگای نەینەوا، لەئاهەنگێکی ژن هێناندا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو هۆڵی ئاهەنگەگە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست داو زیاتر لە 150 کەیتر برینداربوون، و عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ ماتەمینیان بەو بۆنەیەوە راگەیاند.

كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
پێت كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
لەکەرکوک سبەینێ خوێندن دەستپێدەکات و لە سلێمانیش خۆپیشاندان
دوات لەکەرکوک سبەینێ خوێندن دەستپێدەکات و لە سلێمانیش خۆپیشاندان
پەیوەنیدر