لەکەرکوک سبەینێ خوێندن دەستپێدەکات و لە سلێمانیش خۆپیشاندان



به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌1/10  یه‌كه‌م زه‌نگی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 له‌ قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی لێده‌ده‌ین،

شێرزاد ره‌شید لەپەیامێکدا داوا له‌ كارگێڕی قوتابخانه‌كان دەکات كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕابگه‌یه‌نن، به‌ به‌ڕویه‌كی گه‌ش و پڕ له‌هیوا و ئومێد له‌ پێشوازی خوێندكاره‌ چاوگه‌شه‌كانیان بن”.

شێرزاد رەشید ده‌ڵێت، “له‌ نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایان تێده‌گه‌ین، کە به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانتان مووچەتان وەرنەگرتووە، به‌ڵام دڵنیابن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا هه‌مو هه‌وڵێك دەخاتە گه‌ڕ بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مووچه‌ی هه‌موو مامۆستایان،

هەروەهائاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “تكایه‌ با هه‌وڵبده‌ین له‌م قۆناغه‌ش به‌هێز و یه‌كگرتوبین له‌ هه‌مبه‌ر هه‌مو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێته‌ به‌رده‌م خوێندنی كوردی، ئێوه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌واده‌كانتان هه‌موكات نمونه‌یه‌ك بونه‌ بۆ خۆبه‌خشی و خۆنه‌ویستی و خه‌بات و تێكۆشان، مێژوش به‌وپه‌ڕی شكۆوه‌ ئه‌و شاهدیه‌تان بۆ ده‌دات كه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌بون كه‌ ئاماده‌نه‌بون كه‌ خوێندكاری خوێندنی كوردی به‌ته‌نیا به‌جێبهێڵن و نه‌تانهێشت خوێندنی به‌زمانی كوردی له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌ناو بچێت”.

بڕیارە سبەینێ لەگەڵ زەنگی یەکەم دەستپێکی خوێندن لە کەرکوک، مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان لە چەندین ناوچەی هەرێم بکەن، بەتایبەت لە سنوری سلیمانی و دەوروبەری دژی دواکەوتنی مووچەکانی مانگەکانی ٨ و ٩ .

مەراسیمێکی تایبەت بۆ قوربانیانی حەمدانییە بەڕێوە دەچێت
پێت مەراسیمێکی تایبەت بۆ قوربانیانی حەمدانییە بەڕێوە دەچێت
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر