ئەمڕۆ شەممە 30/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نێردەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت و جێنین پلاسخارت،دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
مەسرور بارزانی رایگەیاند،بیروڕامان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024 کردەوە.