لەسەر ڕێگای هەولێر- خەبات، لە نزیك عەلوەی هەولێر، ڕووداێكی هاتووچۆ ڕوویدا و 9 ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا كێشا و دوو شۆفێر هەڵاتن.
ئەمڕۆ شەممە، لەسەر ڕێگای هەولێر- خەبات، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و 9 ئۆتۆمبێل خۆیان كێشاوە بەیەكدا.
بەپێی زانیارییەكان، سەرەتا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلكدا و ئەوانی دیكەش بە دوایدا خۆیان بەكتردا كێشاوە و تەنیا یەك ئۆتۆمبێل بارهەڵگربووە و ئەوانی دیكە تایبەت بوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوو شۆفێر كە هۆكاری ڕووداوەكە بوون، هەڵاتوون.