ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دامەزراندن بۆ چەند پسپۆڕیەی جیاواز رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ خوازیارانی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ، سبەینێ کاتژمێر 10ی بەیانی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی جیاواز رادەگەیەنرێت.
ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمێکی ئۆنلاینەوە داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن.