ئەمڕۆ حزبێکی دیکە کۆنگرە دەبەستێت



ئەمڕۆ شەممە، بزوتنەوی ئیسلامی كوردستان کۆنگرەیەکی چارەنوسساز دەبەستێت، ئەم كۆنگرەیە خاوەندارێتی بزوتنەوە لە نێوان حاجی كامیل ‌و حاجی عیرفان یەكلادەكاتەوە.

بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەنەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کۆنگرەی دامەزراندن وەک یاسایەکی پارتە سیاسییەکان و کۆمسیۆن لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت.

کۆنگرەی ١٣ هەمینی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ناو حزبەکە یەکلادەکاتەوە، کە بە “کۆنگرەی دامەزراندن” ناسراوە و دوو هەزار كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە.

لە میانی کۆنگرەکەدا ئەو دوو هەزار كەسەی مافی دەنگدانیان پێدراوە، كەسانەن كە ساڵی ٢٠١٦ ناویان لەلایەن بزوتنەوەی ئیسلامییەوە نێردراوە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

هاوکات رۆژی ٥ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ كۆنگرەی ١٢ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەم كۆنگرەیەدا تەنیا كامیل حاجی عەلی كاندیدبوو بۆ پۆستی رابەری گشتی، بەڵام بەهۆی ئەو سەقفەی بۆ دەنگی رابەر دانرابوو، وەكو رابەر دانەنرا.

بافڵ تاڵەبانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد
پێشت بافڵ تاڵەبانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد
کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
دواتر کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
ەیوەندیدار