فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە،١٠ی کانوونی یەکەمی، ٢٠٢٢، شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەسەر پرسی بودجە و نەوت، گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن.