کەشناسی پێشبینی دەکات کە سبەینێ گەرما تا شەش پلە نزم بێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا .
سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆش گەرما 4-6 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى