دیلان غەفور؛ وەڵامی چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك دەداتەوە



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق وەڵامی چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەر جۆرە قسەیەك لە دژی ماددەی ١٤٠ كە ماددەیەكی دەستوریی كارایە، نا یاسایی و نادەستورییە و داوا لە فەرمانگەی حیزبەكان دەكەین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو حیزبانە بكات كە لە دژی یاساو دەستور كاردەكەن.

دیلان غەفور، ئەندامی كوردی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك دەداتەوە و ڕایگەیاندووە، لەدوای سەردانەكەی دوێنێیان بۆ ناوچەی داقوق و بەدوادچوون لەسەر ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی، كە عەرەبی هاوردە هێرشیان كردەسەر جوتیارە كوردەكان، ئەنجومەنی عەرەبی كەركوك لە دژی ماددەی 140ی دەستور قسە دەكات.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە :
وەڵامێك بۆ چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك
لە دوای سەردانەكەی دوێنێمان بۆ ناوچەی داقوق و بەدوادچوون لەسەر ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی كە عەرەبی هاوردە هێرشیان كردەسەر جوتیارە كوردەكان، ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك بەیاننامەیەكی پڕ لە چەواشەكاریی بڵاوكردووەتەوە و لە دژی ماددەی 140ی دەستور قسە دەكات، پێمان باشبوو بە كورتی وەڵامی چەواشەكارییەكانیان بدەینەوە.

١- هەر جۆرە قسەیەك لە دژی ماددەی ١٤٠ كە ماددەیەكی دەستوریی كارایە، نا یاسایی و نادەستورییەو داوا لە فەرمانگەی حیزبەكان دەكەین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو حیزبانە بكات كە لە دژی یاساو دەستور كاردەكەن و تا ئاستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی حیزبییان.

٢- تەئكید دەكەینەوە لەسەر ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق كە سەرچاوەی كێشەو ناكۆكییەكانن لەو ناوچەیە، ھاوكات قەرەبووی عەرەبە ھاوردەكان بكرێتەوە لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

٣- سەرجەم بەڵگەكان بەردەستن كە زەویی لە جوتیارانی كورد زەوتكراوەو دراوە بە عەرەبی ھاوردە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو، ئەمەش گۆڕینی دیمۆگرافییەو پێویستە سەرجەم بڕیارەكانی ڕژێمی پێشوو ھەڵبوەشێنرێنەوە لە پێناو ئاساییكردنەوەی دۆخەكەو چەسپاندنی دادپەروەریی، ئێمە سازش لەم پرسە ناكەین.

٤- پێكەوەژیان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی نێوان پێكھاتەكان ئامانجی ئێمەیەو بەردەوام بەو ئاڕاستەیە كارمان كردووەو بەردەوام دەبین، ئەمەش لە خزمەتی ناوچەكەو خەڵكەكەیدایە بە سەرجەم پێكھاتەكانەوە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
پێت شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
عیراق ؛ لەماوەی پێنج ساڵدا ١١ هەزار خێزان بێسەر و شوێنبوون
دوات عیراق ؛ لەماوەی پێنج ساڵدا ١١ هەزار خێزان بێسەر و شوێنبوون
پەیوەنیدر