به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر گه‌نجه‌كه،ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “سه‌باره‌ت به‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ی له رێوره‌سمی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ناشایسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كات و په‌لاماری ده‌دات، به‌پێویستی ده‌زانیین بۆ هه‌موو لایه‌كی روونبكه‌ینه‌وه كه له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت به چالاكی و شێوازی جیاواز له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رده‌بڕی له نێو سه‌نته‌ری شار، له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج له سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر به ئه‌نجامدانی چه‌ند كردار و ره‌فتارێكی ناشایسته هاوڵاتیانیان ناڕه‌حه‌ت و بێزاركردبوو”.
پۆلیس ده‌ڵێت: “بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه و ئیجرائات وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه، پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌شێوازێكی ناشایسته په‌لاماری یه‌كێك له گه‌نجه‌كان درا”.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێیه ئه‌فسه‌رێك و ئه‌و پۆلیسه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر پێكهێنراوه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣، له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) گردبوونه‌وه.
ئەمڕۆش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە كه مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانە و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان له مێردمنداڵێك ده‌دات.