بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات



ڕاوێژكارێكی بانكی ناوەندی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بانكی ناوەندی پلاتفۆرمێكی بۆ بانكەكان دامەزراندووە بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلارەكە و هاوكات وادەیەكی بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ئاشكرادەكات .

ئیحسان ئەلیاسری ، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ شەممە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كێشەی نرخی ئاڵوگۆڕ پەیوەندی بە ڕێژەی پارەی كاش هەیە ، بۆیە لە ئێستادا بانكەكەیان پلاتفۆرمێكی بۆ بانكەكان دامەزراندووە بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلارەكە.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق هێشتا پابەندە بەمەرجە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە وپاڵپشتی وهاوكاری تیرۆریستان، هەندێك لە بانكەكان كاتیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە تەرخانكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێشتر بانكەكان داواكارییەكانیان پێشكەشكرد و هاتبوونە بانكی ناوەندی و دۆلارەكەیان بەدەست دەهێنا، بەڵام ئێستا بانكەكان داواكارییەكانیان لە سەر سەكۆكە ، كە لە پلاتفۆرمەكەدا هاتووە بەرزدەكەنەوە و كاتێك دەگەنە بانكی ناوەندی لەلایەن بانكەكەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت، و ئەم پرۆسەیەش ڕەنگە كاتێكی زۆری بخایەنێت، كە هەندێك لە بانكەكان سنوورداركردنی نێودەوڵەتیان هەیە و چیتر هیچ مامەڵەیەك لەگەڵیدا لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نییە.

ڕوونیشیكردەوە، بانكی ناوەندی بە بەرزكردنەوەی ئاستی دابینكردنی خواست لەسەر فرۆشتنی نەختینە مامەڵەی لەگەڵ ئەمەدا كردووە و پشكی بانك و كۆمپانیاكانی (ا،ب،ج) ی لە دۆلارەوە زیادكردووە، بۆیە رێكارەكانی وردبینی دەگرنەبەر و مەودای ئاسایی خۆیان، و نرخی ئاڵوگۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگی سروشتی.

ئاشكراشیكردووە، كە نرخی ئاڵوگۆڕكردن هێشتا چاكراو وكۆنتڕۆلە و لە ماوەی دوو هەفتەدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی زیاتر نا.

 

عیراق ؛ لەماوەی پێنج ساڵدا ١١ هەزار خێزان بێسەر و شوێنبوون
پێت عیراق ؛ لەماوەی پێنج ساڵدا ١١ هەزار خێزان بێسەر و شوێنبوون
هەپەگە؛ سوپای توركیا ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی هێرشی ئەنجامداوه
دوات هەپەگە؛ سوپای توركیا ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی هێرشی ئەنجامداوه
پەیوەنیدر