دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ لە عێراق دەستیپێکرد



خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگی خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیی كرێكاران ڕایگەیاند، فەرمانگەكەیان سەرجەم رێوشوێنەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی كرێكارانی خانەنشینی تەواو كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئەمڕۆ لە كاتژمێر ١٢:٣٠ خولەكی نیوەڕۆوە ڕێوشوێنەكانی دابەشکردنی مووچە تەواوكراون. بەوەش دەست بە دابەشكردنی مووچەکانیان دەكرێت.

هاوکات مووچەی مانگی داهاتووی كرێكارانی خانەنشین لە عێراق دابەشدەکرێت، لەكاتێكدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی تەمموزی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، دیار نییە کەی مووچەی مانگەکانی دیکەش وەردەگرن.

بەغدا، رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
پێت بەغدا، رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
دوات ٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر