هەپەگە؛ سوپای توركیا ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی هێرشی ئەنجامداوه



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، سوپای توركیا لە نێوان ٧ و ٩ی كانونی یەكەمدا ١٥٠ جار سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بۆتانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی بە چەكی كیمیایی بۆردومان كردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیۆنی بەرفراوان كە سوپای توركیا لە ١٤ی نیسانەوە لە دژی بەرخودانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان دەستیپێكردووە، تیایدا سەرنەكەوتووە و نەگەیشتووەتە ئامانجەكانی و سوپاش ناتوانێت خۆی لە چالاكییە كاریگەرەكانی گەریلا بپارێزێت و گورزی گەورەی بەردەوكەوێت درێژە بە تاوانەكانی شەڕ دەدات و چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سوپای توركیا لە ڕۆژانی ٧، ٨ و ٩ی كانونی یەكەمدا تەنیا سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران و لە هەمان كاتدا ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ١٠ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هاوەن و تانك و چەكی قورس گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.

ئاشكراشیكردووە، كە لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانیاندا ٢ سەربازی سوپای توركیا كوژراون .

زانیاری لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
٩ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١١:٠٠ و ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل لە چەمچۆ داگیركەران لەلایەن تیمەگەڕۆكەكانمانە گولـلەباران كران و ٢ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛
رۆژی ٩ی كانونی دووەم كاتژمێر لە نێوان ٠٨:١٠-١٠:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان ٣ جار بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

٩ی كانونی یەكەم كاتژمێر لە نێوان ١٣:٣٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆكەكانمان ٤ جار بە چەكی قورس لە دوژمنیاندا.

٩ی كانونی یەكەم لە ئێوارەدا كاتێك هەلیكۆپتەری سكۆرسكی ویستیان سەربازەكان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن، تیمە گەڕۆكەكانمان ٢ جار لە هەلیكۆپتەرەكانیاندا. دوای لێدانەكە هەلیكۆپتەرەكان ناچار بوون گۆڕەپانەكە جێبهێڵن.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی؛

لە ٧ی كانونی یەكەمەوە تا ٩ی كانونی یەكەم سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لانیكەم ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی لە دژی سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بۆتان هێشتاس بەردەوامە.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر؛

لە ٩ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و هەرێمی رۆستی خواكورك ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ٩ی كانونی دووەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٠ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ٩ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی بهار بە دەیان جار بە كاتیوشا، هاوەن، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

ئەو بڵاوكراوانەی لە گەڤەر بڵاوكراونەتەوە پەیوەندییان بە هێزەكانمانەوە نییە

هەپەگە رایگەیاند، كە ئەو بڵاوكراوانەی لە گەڤەر بڵاوكراونەتەوە پەیوەندی بە هێزەكانیانەوە نییە و رایگەیاند، “لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناوی هەپەگە بەكارهێنراوە و ناوی هەندێك كەس لە ناوچەكە هێنراوە، بڵاوكراوەیەك بە ناونیشانی “ئۆپراسیۆنی بەهاری پاییز بۆ بیرهێنانەوەی شەهید مەمیان و شەهید رۆزەرین” بڵاوكراونەتەوە. ئێمە رایدەگەیەنین كە ئەو راگەیەندراوە ئاماژە بۆكراوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بە شێوازی كارمەندانی شەڕی تایبەت نوسراون و دەبێت گەلەكەمان بڕوا بەو بڵاوكراوانە نەكات”.

 

بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
پێت بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق
دوات كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق
پەیوەنیدر