٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم



شێروان دووبەردانی په‌رله‌مانتارى پارتى له‌به‌غدا به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى ڕاگەیاند‌، “ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی مووچە لە چوارچێوەی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا لەلایەن بانكی بازرگانیی عێراق- TBخرایەسەر هەژماری وەزارەرتی دارایی هەرێمی كوردستان”.

هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد‌، ” ئێستا ٧٠٠ ملیار دیناری یەكەم بەتەواوی بۆ هەرێم نێردراوە، پارەی دوو مانگی تر ماوە كە پێشتر بڕیاری لێدراوە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

٧٠٠ ملیاری یەکەم لەلایەن بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە ڕۆژانى ٢٤ و ٢٥ ئه‌م مانگه‌ بەدوو گوژمەی جیا، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار خرایەسەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان ‌و پاشان دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەستیپێكرد.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ لە عێراق دەستیپێکرد
پێت دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ لە عێراق دەستیپێکرد
دەست بەسەر ١٣١ مۆبایلی قاچاخدا گیرا
دوات دەست بەسەر ١٣١ مۆبایلی قاچاخدا گیرا
پەیوەنیدر