ئەمشەو لەقەزای حەویجەی باشوری کەرکوک بەهۆی خواردنی خراپەوە ئامادەبوانی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە ژەهراویبون و نەخۆشخانەی قەزاکەش کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان لە ئاهەنگەکەدا ( لەفە ) دابەشکراوە بەسەر ئامادەبواندا و دوای ماوەیەکی کەم سەرجەمیان دۆخی تەندروستیان تێکچوەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەویجە.
وتیشی، تاوەکو ئێستا ١٥٠ حاڵەتی ژەهراویبون تۆمارکراوەوو دەوترێت ماڵی باوکی زاوا خواردنەکەیان دروستکردووە.