وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پاكێجێكی هاوكاری بە بڕی نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و شكستپێهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
جۆن كیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، واشنتۆن زۆر نیگەرانە لە “قوڵبوونەوە و گەشەسەندنی هاوبەشی بەرگری”نێوان ئێران و ڕوسیا و كار بۆ تێكدانی ئەو پەیوەندییە دەكات، لەنێویاندا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
ڕاشیگەیاندووە، واشنتۆن پاكێجێكی هاوكاری بە بڕی 275 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و شكستپێهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بەڵێنی دا پەیوەندییە بەرگرییەكانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران تێك بدات.