دوای کارەساتەکەی حەمدانییە چەند بڕیارێک ڕاگەیەندرا



لە عێراق چەند بڕیارێک ڕاگەیەندرا لەسەر ڕووداوەکەی نێو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە حەمدانییە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 120 کەس و برینداربوونی زیاترلە 150 کەس.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت سەرۆک وەزیران محمەد شیاع سودانی “سەرجەم وەزارەت و قایمقامیەتەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕادەسپێریت کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە بگرنەبەر.”

بڕیارەکان بریتین لە ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی بۆ گەیاندنی فریاگوزاری خێرا، چارەسەرکردنی بریندارەکان بە پێی پێویستی حاڵەتەکان لە ناوخۆ ودەرەوەی عێڕاق،

هەروەها پێکهێنانی لیژنیەک بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە، و لیکۆڵینەوەی ورد بۆ ڕووداوەکە بکرێت،

یەکێکی تر لە بڕیارەکان، ئامادەکردنی لیستی تەواوی ناوی قوربانییەکان بۆ مسۆگەرکردنی مافە یاساییەکانیان، ڕاسپاردنی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان و دامودەزگاکانی دەوڵەت بۆ پشکنین بۆ باڵەخانەکان و پشتڕاستکردنەوەی ڕێکارەکانی سەلامەتی و دوو هێندکردنی هەوڵەکانی پشکنینی بەردەوام بۆ باڵەخانە گەورەکان، مۆڵ و چێشتخانە و هۆڵەکانی ئاهەگگێڕان و هۆتێلەکان.

شەوی ڕابردوو لە قەزای حەمدانییەی سەر بەپارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری، گڕ لە بینای هۆڵەکە بەربوو و بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسی تریش بریندار بوون، ئەم کارەساتە رەنگدانەوەی تەواوی عێراق و جیهانی لێکەوتەوە، و پرسەنامە لەزۆرێک لە سەرۆک و سیاسییەکان گەیەندرایە عێراق.

تەندروستی عێراق زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكەی حەمدانیە ئاشكرادەكات
پێت تەندروستی عێراق زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكەی حەمدانیە ئاشكرادەكات
فەتلاوی بۆ پاراستنی هەرێم داوای دانانی ڕادار و سیستمی بەرگری ئاسمانى دەكات
دوات فەتلاوی بۆ پاراستنی هەرێم داوای دانانی ڕادار و سیستمی بەرگری ئاسمانى دەكات
پەیوەنیدر