محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە سلێمانی، بۆ میدیاکان دواو داوای دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسی یەک هەڵوێست کرد بۆ ڕزگاربوونی کورد لەم دۆخەی ئێستا،
ئەمڕۆ چوار شەممە 27/9 لە سلیمانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، و لە دەستپێکی کۆنگرەدا کۆمەڵێک وتاری لایەنە سیاسی و حکومییەکانی عێراق و کوردستان پێشکەشکرا،
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ڕایگەیاند، هیوادارین لە بڕیار و ڕاسپاردەکاندا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەمەوە، لاپەڕەیەکی نوی هەڵباتەوە و سەرجەم لایەنەکان لە چوارچێوەی ئەنجومەنێکی سیاسی نیشتیمانی یەکڕیز و یەک هەڵوێست بین، چونکە ئەوە لەئێستادا خزمەتی کورد و کوردستان دەکات.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەدا، ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبوایە خۆیان بڕیاریان بدایە هەڵبژاردن بکەن لەکاتی تەواوبوونی ماوەی خۆیدا، نەدەبوایە بکەوێتە کاتێکەوە کە عێراق لەڕێگەی دادگاوە هەڵیبوەشێنێتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی، هیواداری بڕیار و بەرنامەی تازەی کۆنگرەی یەکیتی لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت، هیواداری یەکێتی لەدوای کۆنگرە هەنگاو و بڕیارەکانی لەبەرژەوەندی کورد بێت بۆ کۆی هێزە سیاسییەکان، بەتایبەت یەکێتی و پارتی، هیوادارین پەیوەندی ئەو دوو حزبە باشتر ببێت و یەک هەڵوێستی سیاسیان هەبێت.
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لەشاری سلیمانی لە تەلاری هونەر بەڕێوە دەچێت و چەندین سەرکردەی سیاسی عێراق و هەرێم بەشدارییان لە کردنەوەی کۆنگرەدا کرد و پەیامی جیاوازیان پێشکەش کرد.